بهڕێوبهری سهنتهری
فریاگوزاری خێرای سلێمانی ١٢٢ رایگەیاند، لە هاوینەهەواری مێرگەپانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، باوک و کچێک بەهۆی غازی زۆپاوە
گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ هەینی،
١ی کانونی دووەم، سامان نادر، بهڕێوبهری سهنتهری فریاگوزاری خێرای سلێمانی 122
رایگهیاند، ئەمڕۆ لە حاڵەتێکی گیانلەدەستانی كچ و باوکێک لە هاوینەهەواری
مێرگەپان ئاگادارکراینەوە، پاش ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوت بەهۆی غازی زۆپاوە گیانیان
لەدەستداوە.
ناوبراو
راشیگەیاند، پیاوەکە تەمەنی ٣٤ ساڵ بووە و کچەکەش تەمەنی ١٠ ساڵان بووە، لە ئێستاشدا
تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە.