ئەمڕۆ لە یاری فوتساڵ لە
نێوان ئافرەتانی دهۆک و ئەفرۆدێت یاریزانێک لە کاتی بەرکەوتن زمانی قوتدایەوە و لە
لایەن تیمێکی پزیشکی لە مردن رزگارکرا.
ئەمڕۆ هەینی، ١ی کانونی
دووەم، لە یاری نێوان هەردوو یانەی ئافرەتانی دهۆک و ئەفرۆدێت یاریزانێک لەکاتی
بەرکەوتن زمانی قوتدایەوە، بەڵام تواندرا لە ماوەیەکی کەمدا لە لایەن تیمێکی
پزیشکی ئافرەتانی دهۆک ژیانی لە مەترسی رزگار بکرێت و ئێستا تەندروستی ئەو
یاریزانە جێگیرە.