پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لە تۆڕەکۆمەڵاتییەکان وێنەی
ئۆتۆمبێلێک بڵاوکراوەتەوە کە ژمارەی تابلۆی (٩٠٠٩٠٩-اربیل) لەسەرە، ئەو ژمارەیە ساختەیە و هەر کەسێک زانیاری لەسەر خاوەنەکەی هەیە ئاگادارمان بکاتەوە.
ئەمڕۆ هەینی، ١ی کانونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ وێنەی ئۆتۆمبێلێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کە
ژمارەی تابۆلەکەی (٩٠٠٩٠٩-اربیل)یە، ئەو تابلۆیە ساختەیە و داوا لە هاولاتیان دەکەین
هەر کەسێک زانیاری دەربارەی جۆری ئۆتۆمبێل و شوێنی نیشتەجێبوونی خاوەنەکەی هەبێت
بمانداتێ بۆ ئەوەی سزای بدەین.
ئاماژە بەوەشکراوە، کەسێک کە بەو شێوەیە ساختەکاری
لە تابلۆ بکات مەترسیە بۆ سەر هەموان نەک تەنها هاتووچۆ.