لە هەولێر شەوی رابردوو ١١ کەس دەستگیرکران

کوردستان 01/01/2021

Alternate Text

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، شەوی رابردوو چەند گەنجێک هێرشیان کردە سەر چەند ئۆتۆمبێلێکی گەشتییارانی شاری بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق، پۆلیس ١١ کەسیان لەو هێرشبەرانە دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ هەینی، ١ی کانونی دووەم، راگەیاندنی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوێنێ شەو چەند گەنجێک دوور لە هەموو دابونەریتێکی میواندۆستانەی کۆمەڵگەی کوردستان، هێرشیان کردە سەر چەند ئۆتۆمبێلێکی گەشتییارانی شارەکانی بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق و ١١ کەس لەو هێرشبەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.
ئاماژە بەوەشکراوە، دووپاتی دەکەینەوە کە ڕێگە نادەین هیچ کەس و لایەنێک ئاسایش و ئارامی هەرێمی کوردستان تێک بدات و میواندۆستی کۆمەڵگەکەمان بشێوێنێت.
هاوکات، ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر کەسێک سەرپێچییەکی لەم شێوەیە بکات، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا