ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ، بۆیه‌كه‌م جار له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپدا ئه‌و مافی ڤیتۆیه تێده‌په‌ڕێنێت كه دۆناڵد تره‌مپ له‌دژی یاسای به‌رگری وڵات به‌كاری هێنابوو.
له‌یه‌كه‌م ڕۆژی ساڵی نوێ‌دا ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، كۆبووه وه ده‌رباره‌ی پڕۆژه یاسای به‌رگری وڵات كه بڕه‌كه‌ی 740 ملیار دۆلاره بۆسه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌وڵاتی توركیا‌و ڕوسیادا وه ئه‌ومافی ڤیتۆیه‌ی كه‌تره‌مپ به‌كاری هێنابوو تێپه‌ڕێندرا.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان به ده‌نگی 81 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران به‌رامبه‌ر 18 ده‌نگی ناڕازی ڤیتۆكه‌ی تره‌مپ ڕه‌تكراوه‌ته‌وه و پڕۆژه یا‌ساكه په‌سه‌ند كراوه، باسله‌وه‌شكراوه ئه‌مه بۆیه‌كه‌م جاره له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپدا مافی ڤیتۆی له‌ئه‌نجوومه‌نی پیران ڕه‌تبكرێته‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت له هه‌فتەی ڕابردوودا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له‌دانیشتنێكدا هه‌مان مافی ڤیتۆی دۆناڵد تره‌مپی تێپه‌ڕاندوو بڕیاری كۆتایی كه‌وتبووه لای ئه‌نجوومه‌نی پیران.