عه‌لی حه‌مه ساڵح ڕایگه‌یاند، به‌رپرسانی هه‌رێم له‌خاڵه سنوریه‌كان مانگانه له ڕێی كۆمپانیا و كاری و قاچاخچێتیه‌وه بڕی 170 ملیار قازانج ده‌كه‌ن.
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌پێگه‌ی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه، زیاتر له‌ساڵێكه سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه و ململانێ و به‌دواداچونی وردم بۆقاچاخچێتی به‌رپرسان له خاڵه سنوریه‌كانی ( باشماخ ، په‌روێزخان ، ئیبراهیم خه‌لیل ، سمێلكا ) كردووه و بۆم ده‌ركه‌وتووه، به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم مانگانه بڕی 170 ملیار له‌ڕێی قاچاخچێتیه‌وه به‌ده‌ست ده‌هێنن.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه ، له‌به‌رواری 1ی كانوونی دووه‌می 2020 لێكۆڵینه‌وه‌ی وردم خستووه‌ته به‌رده‌ست په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی قاچاخچێتی به‌رپرسان له‌سه‌رجه‌م خاڵه سنووریه‌كان وه سێ جار داوای دانیشتنی په‌رله‌مانمان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه كردووه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانمان بێهووده بوون، ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه باسی له‌وه‌كرد له‌به‌رواری 22ی مارسی 2020 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری وه‌ستاندنی قاچاخچێتی له‌خاڵه سنووریه‌كان دا، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رپرسانی باڵای وڵاتی له‌پشته تا ئێستا هیچ ڕێكارێك نه‌گیراوه‌ته به‌ر.