ئێوارەی دوێنێ تەرمی مێردمنداڵێک لە قەزای دووزخورماتوو دۆزرایەوە کە ئاسەواری چەقۆ بە جەستەیەوە دیاربووە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی خورماتوو بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڵاتییەک ئاگاداریکردوونەتەوە لە بوونی تەرمێک لە ئاوی ئاوسپیدا.
روونیشیکردەوە، دوای دەرهێنانەوەی تەرمەکە و ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوت ئاسەواری چەقۆ بە جەستەیەوە بەجێماوە.
مێرمنداڵەکە ناوی عەبدولکەریم نوری سەعیدە، لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس لە رووداوەکە بەردەوامن.