ڤیدیۆ..لەیەکەمین رۆژی ساڵی نوێدا شازادە نوستووەکە وەڵامی پزیشکەکەی دەداتەوە
بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەکی شازادە نوستووەکەی سعودییە لە یەکەمین رۆژی ساڵی نوێدا کاردانەوەی لێ کەوتووەتەوە.
لە نوێترین گرتە ڤیدیۆی شازادە وەلید بن خالد بن تەڵاڵ، ناسراو بە شازادە نوستووەکە لەلایەن خێزانەیەکەوە، دەردەکەوێت ناوبرا بە دەست وەڵامی پزیشکەکەی دەداتەوە و کاردانەوەی بۆ قسەکانی هەیە.
لە گرتەکەدا دەردەکەوێت کاتێک پزیشکەکەی داوای لێدەکات دەستی بەرزبکاتەوە، شازادەکە دەتوانێت دەستی بەرزبکاتەوە.
شازادە نوستووەکە لەساڵی ٢٠٠٥ەوە بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە کەوتووەتە دۆخی بێهۆشییەوە و تا ئێستا نەیتوانیوە چاوی بکاتەوە.