وێنە.. خوێندکارێکی توشبوو بە کۆرۆنا بەمشێوەیە تاقیکردنەوە ئەنجامدەدات

هەمەرەنگ 02/01/2021

Alternate Text

میدیا میسریەکان بوونە جێی مشتومڕێکی زۆر دوای ئەوەی وێنەی خوێندکارێکی توشبوو با ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووەوە کە ناچار کرابوو لەناو گۆڕەپانی خوێندنگەکەیدا تاقیکردنەوە ئەنجادەدات.

رووداوەکە لە رۆژهەڵاتی شاری ئەسکەندەریە روویداوە کە بەهۆی ئەوەی خوێندکارەکە توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنابوو ئەوا ناچارکرابوو کە بە جیا لە خوێندکارەکابی دیکە و بەتەنها لە ناو گۆڕەپانەکدا تاقیکردنەوە ئەنجامبدات، ئەویش بەهۆی ئەوەی دەستەی بەڕێوەبەری خوێندنگەکەی داوای لێکردبوو کە ئامادەبێت بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە، بەڵام تووشی سەرسوڕمان ببوو کاتێک زانیبووی لەناو گۆڕەپانی خوێندنگەکەدا تاقیکردنەوەکەی ئەنجامدەدرێت.

بەو هۆیەشەوە دایکی خوێندکارەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناڕەزایەتی خۆی دەربڕی و بە بێڕێزی کردن بە هەست کوڕەکەی لەقەڵەمدا، وتیشی پێشتر سەردانی خوێندگەکەی کردوە و پێی وتراوە کوڕەکەی لە ڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتەوە تاقیکردنەوە ئەنجامدەدات و نەیزانیووە لە گۆڕەپانی خوێندنگەکەیدا دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا