دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، رۆژی شەشی ئەم مانگە خۆپیشاندانێکی گەورە ئەنجام دەدەن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا رایگەیاند، شەشی ئەم مانگە لە واشنتۆن دیسی خۆپیشاندانێکی گەورە سازدەکەن.
هاوکات نووسیویەتیشی، دزییەکان رابگرن، کە مەبەست لێی دەنگە دزراوەکانییەتی وەک ئەوەی خۆی دەیڵێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، پێویستە ٢٠ی ئەم مانگە ترەمپ کۆشکی سپی بەجێبهێڵێت و جۆو بایدن جێگەی بگرێتەوە.