یه‌كێتی پیاوانی كوردستان ئاماژه، بەتۆمارکردنی 37 حاڵه‌تی كوشتنی پیاوان له‌لایه‌ن ژنانه‌وه به‌هاوكاری كه‌سانی دیكه له‌نێوان ساڵه‌كانی 2014 بۆ 2020 ده‌كات.
یه‌كێتی پیاوانی كوردستان بڵاویکردەوە، له‌نێوان ساڵه‌كانی 2014 بۆ 2020 سێ هه‌زارو 797 جۆری سكاڵای توندوتیژی دژی پیاوان هه‌بوون كه له‌و كه‌یسانه 37 حاڵه‌تی كوشتنی پیاوان له‌لایه‌ن ژنانه‌وه هه‌بووه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی یه‌كێتی پیاوان له‌ساڵی 2014 دا 409 سكاڵا و پێنج حاڵه‌تی كوشتنی پیاوان هه‌بووه سه‌باره‌ت به‌ساڵی 2015 ڕێژه‌ی 526 سكاڵا‌و شه‌ش حاڵه‌تی كوشتنی پیاوان له‌لایه‌ن ژنانه‌وه هه‌بووه ، و له‌ساڵی 2016 دا 583 سكاڵا‌و هه‌شت حاڵه‌تی كوشتنی پیاوان له‌لایه‌ن ژنانه‌وه هه‌بووه، له‌باره‌ی ساڵی 2017 وه یه‌كێتیه‌كه ئاماژه‌ی به 614 سكاڵا‌و پێنج حاڵه‌تی كوشتنی پیاوان له‌لایه‌ن ژنانه‌وه كرد ، له ساڵی 2018 دا 558 سكاڵا‌و پێنج حاڵه‌تی كوشتنی پیاوان له‌لایه‌ن ژنانه‌وه هه‌بووه.
سه‌باره‌ت به‌ساڵی 2019 یه‌كێتیه‌كه باسی له‌هه‌بوونی 545 سكاڵا‌و پێنج حاڵه‌تی كوشتنی پیاوان له‌لایه‌ن ژنانه‌وه كرد، ئه‌وه‌شی په‌یوه‌سته به‌ساڵی 2020 له‌كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ئاماژه به 553 سكاڵا‌و 8 حاڵه‌تی كوشتنی پیاوان له‌لایه‌ن ژنانه‌وه كرا.
به‌پێی ئاماره‌كان ته‌نها له‌ساڵی 2020 دا 37 حاڵه‌تی ده‌ركردنی پیاوانی به‌ته‌مه‌ن و 52 حاڵه‌تی خیانه‌تی هاوسه‌ری و 11 حاڵه‌تی توندوتیژی جه‌سته‌یی و 20 حاڵه‌تی فشاری ده‌روونی و سێكسی و 227 حاڵه‌تی بێبه‌شكردنی پیاوان له بینی منداڵه‌كانیان به‌رامبه‌ر پیاوان ئه‌نجامدراوه.