داڤید ئالابا یاریزانی یانه‌ی بایرن میونشن ناسراو به " یاریزانه پاكه‌كه " بڕیاره له ماوه‌یه‌كی نزیكدا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی بكات.
ڕۆژنامه‌ی " ماركا " ی وه‌رزشی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، داڤید ئالابا داوای دوو هه‌زار یۆرۆی هه‌فتانه‌ی كردووه و یانه‌ی بایرن میونشنیش ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه به‌وه‌ی داڤید ئالابا ی یایزانی په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی دیكه‌وه بكات له‌كاتێكدا له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی داهاتوو گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كۆتایی دێت.
وابڕیاره داڤید ئالابا، گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی بكات به‌بڕی 10 ملیۆن یۆرۆی ساڵانه، زه‌ینه‌دین زێدانی به‌رپرسی هونه‌ری یانه‌كه‌ش دڵخۆشی خۆی بۆگرێبهستهكه ڕاگه‌یاندووه به‌وه‌ی كه ئالابا یاریزانێكی لێهاتووه.
داڤید ئالابا یاریزانی یانه‌ی بایرن میونشن و هه‌ڵبژارده‌ی نه‌مسا ، له‌ماوه‌ی یاریكردنیدا هیچ كارتێكی سوری وه‌رنه‌گرتووه‌و ته‌نها " 17 " كارتی زه‌ردی وه‌رگرتووه ، ئه‌مه‌ش وایكردووه به یاریزانه " پاكه " كه ناوببرێت و خواستی زۆری یانه‌كانی له‌سه‌ر بێت .