كۆمپانیای ئه‌پڵ، له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی نوێ‌دا بڕیاری دا به‌سڕینه‌وه‌ی 46 هه‌زار به‌رنامه له‌فرۆشگا چینیه‌كه‌ی.
پێگه‌ی فه‌رمی ئه‌پڵ ڕایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی وڵاتی چین چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد له‌وانه پێدانی باج به‌كۆمپانیای ناوخۆیی وڵات له‌كاتی خستنه بازاڕی به‌رنامه‌ی نوێ‌دا و بڕیاردان به‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كۆمپانیا جیهانیه‌كان ڕاسته‌وخۆ نه‌كه‌وێته به‌رده‌ست به‌كارهێنه‌ران، كۆمپانیای ئه‌پڵ بڕیاریدا به‌سڕینه‌وه‌ی ده‌یان هه‌زار به‌رنامه له فرۆشگا چینیه‌كه‌ی.
له‌ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه كه كۆمپانیای ئه‌پڵ چه‌ندین به‌رنامه‌و یاری ئه‌لیكترۆنی به‌ناوبانگی له فرۆشگا چینیه‌كه سڕیوه‌ته‌وه له‌وانه ( Assassi s Creed Identity ) و یاری تۆپی سه‌به‌ته‌ی ( NBA 2K20 ) .