وەزارەتی تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا تەنها پێنج حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، لە زۆرینەی پارێزگاکانیش هیچ حاڵەتێکی مردن تۆمارنەکراوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لەماوەی ٢٤کاتژمێری رابردوودا تەنها ٨٤٠ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
ئاشکراشیکردووە، هەزار و ٩٢٩ کەس چاکبوونەتەوە و تەنها پێنج کەسیش گیانی لەدەستداوە.