ئێران باوەش بۆ سعودیە دەکاتەوە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 02/01/2021

Alternate Text

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سیاسەتەکانی ئێران بەرامبەر بە سعودیە روون و ئاشکرایە و ئامادەیان بۆ دانوستان لەگەڵ سعودیە ئەگەر بیەوێت.

ئەمڕۆ شەممە دووی کانوونی دووەم، سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وەڵامی هەموو نامەیەکی سعودیەمان داوەتەوە بەبێ درەنگکەوتن، وتیشی پەیوەندیەکانمان لەگەڵ سعودیە و چەند وڵاتێکی دیکە بەو شێوەیە دەمێنێتەوە ئەگەر پێیان وابێت بۆ زامنکردنی ئاسایشی وڵاتەکەیان وا باشە کە بە بەهای ملیارەها دۆلار چەک بکڕن.

ناوبراو راشیگەیاند، پێویستە لەسەر سعودیە دوور بکەوێتەوە لە هەڵە ستراتیژیەکان و کۆتایی بهێنیت بە جەنگەکەی یەمەن و ئابلوقەکەی سەر قەتەریش لابدات، هەروەها خۆی بەدووربگرێت لە دەستوەردانە ناو کار و باری وڵاتەکانی ناوچەکە.

روونیشیکردەوە کە رێگە راستەکە هەماهەنگی ناوچەییە نەک هانا بردن بۆ کڕینی چەک لە ئەو هێزانەی بوونەتە سەرچاوەی ئاژاوە و ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا، لە کۆتاییشدا وتی کە پێویستە لەسەر سعودیە چالاکیەکانی سەلەفی و وەهابییەکان بنبڕبکات و سەرچاوە داراییەکانی نەخاتە ناودەستی رێکخراوە توندڕەوەکانەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا