مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی پیشەسازی سەر بەبەشی پۆلیسی دەربەندیخان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە ئۆتۆمبێلێکی دزیبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، پاش ئەوەی ھاوڵاتییەک لەبنکەی پۆلیسی پیشەسازی سکاڵای تۆمارکرد کە ئۆتۆمبێلەکەی لێ دزراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و توانرا تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکەدا.
روونیشیکردووەتەوە، تۆمەتبار تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی گۆڕیبوو و تابلۆی ڕەشی ساختەی پێوەکردبوو.
ئاشکراشیکردووە، لەئێستادا تۆمەتبار (ب، ع، م) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٦ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو دانی بەتاوانەکەیدا ناوە.