ناوه‌ڕۆكی ئه‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌ی دۆناڵد تره‌مپ و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق كه دوو شه‌و پێش كوژرانی قاسم سوله‌یمانی ئه‌نجامیان دا ئاشكرا بوو.
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق ، له فیلمێكی دۆكۆمێنتاریدا ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ تره‌مپ كه دوو شه‌و پێش كوژرانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودس ئه‌نجام درابوو ئاشكرا ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌شه‌وی سه‌ری ساڵدا دۆناڵد تره‌مپ په‌یوه‌ندی پێوه‌كردموو پێی وتم ئایا ئێرانیه‌كان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر باڵیۆز خانه‌ی ئه‌مریكا یان عێراقیه‌كان ، عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ڵێت، منیش له‌وه‌ڵامدا وتم عێراقیه‌كان نیگه‌رانن له هێِرشه ئاسمانیه‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر گروپه چه‌كداریه‌كان له سنوری نێوان عێراق سوریا.
له فیلمه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، دۆناڵد تره‌مپ پێی وتووه ئێمه ئێرانیه‌كان باش ناناسین، به‌ڵكو ئێوه ده‌یناسن، پێشی وتم كه ئێران ڕایگه‌یاندووه ئێمه شه‌ڕمان ناوێت به‌هه‌مان شێوه ئێمه‌ی ئه‌مریكیش شه‌ڕمان ناوێت.
عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ڵێت، به‌تره‌مپم وت كه به‌گفتووگۆ كێشه‌كانتان له‌گه‌ڵ ئێران چاره‌سه‌ر بكه‌ن ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا پێی وتم ، ئێوه‌ی عێراقی له‌گفتوگۆدا زۆر باشن بۆیه ڕۆڵتان هه‌بێت له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران.