ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ٣٣٣ کەس بە تۆمەتی گەندەڵی
دادگاییکراون، لەو ژمارەیە ٢٠ کەس بە پلەی وەزیر و ٢٧ کەسیش بە پلەی بەڕێوەبەری
گشتی بوونە.
ئەمڕۆ شەممە، جەمال ئەلمحەمەداوی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
رایگەیاند، بە تۆمەتی گەندەڵیکردن لە کەرتی کارەبا ٣٣٣ کەس لە عێڕاق
دادگاییکراون، زیاتر لە ٢٠ کەسیان بە پلەی وەزیر بوونە، ٢٧ کەسیش پلەی بەڕێوەبەری
گشتی و ٢٨٦ کەسیش پلەیان لە بەڕێوەبەری گشتی کەمتر بووە.
ناوبراو راشیگەیاند، لە کۆی ٧٢ کەسیان کە کەفالەتیان بۆ کراوە، چوار وەزیر
و حەوت بەڕێوەبەری گشتی و ٦٦ فەرمانبەری ئاسایی هەبووە.
بە گوێرەی سەرچاوە عێراقییەکان، لە پاش ساڵی ٢٠٠٣ تا ئێستا زیاتر ٨٠ ملیار دۆلار
لە کەرتی کارەبا خەرجکراوە، نزیکەی ٦٠ ملیار دیناریش بەهۆی گەندەڵییەوە بەهەدەردراون.