زیاتر لە سێ ملیار دینار بەسەر ئەم توێژەدا دابەشدەکرێت

کوردستان 02/01/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر رایگەیاند، بڕی سێ ملیار و ٤٢٨ ملیۆن دینار لە شایستە داراییەکانی جوتیاران لە چەند رۆژی داهاتوو دەگاتە هەرێم و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕی سێ ملیار و ٤٢٨ ملیۆن دینار وەک گوژمەی چوارەمی شایستە داراییەکانی جوتیاران لە بەغداوە دەگاتە هەرێم و راستەخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

پێشتریش نەوزاد کامل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێم رایگەیاندبوو، وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕی ٢٠٠ ملیار دیناری بۆ پارەی گەنمی جواتیارانی ساڵی ٢٠٢٠ تەرخانکردووە، لەو بڕەش ١١ ملیار و ٧٣٩ ملیۆن دیناری بۆ هەرێم تەرخانکراوە، پێشبینی دەکرێت دوای دابەشکردنی ئەو پارەیەی لە رۆژانی داهاتوو وەک گوژمەی چوارەم دەگاتە هەرێم، لە ئایندەیەکی نزیکدا گوژەمی پێنجەمیش خەرجبکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا