هەندێک خۆراک هەن کاریگەری دەخەنە سەر سیستەمی خەوتن و رەنگە ببنە هۆی
هەستان لە خەو و بە تایبەت لە شەواندا.
لۆرین کان، توێژەر و پشپۆڕی تەندروستی لە گۆڤاری "Health
Digest"
بڵاویکردووەتەوە، زۆربەی توێژینەوەکان دەریانخستووە کە جۆری خواردنەکان
کاریگەرییان لەسەر کوالێتی تەندروستی خەو دەبێت، بەشێک لە خواردن و خواردنەوەکان
تەنها دەبنە هۆی زیادکردنی کالۆرییە ناتەندروستەکان و لەئەگەری خواردنیان لە پێش
خەوتن، جەستە ناتوانێت ئەو کالۆرییانە بسوتێنێت.
١٠ خواردن و خواردنەوە دەبنە هۆی تێکچوونی سیستەمی خەو و باشتر وایە پێش
خەوتن خۆمانی لێ بەدووربگرین:
1-قاوە
قاوە رێژەیەکی زۆر لە کافایینی تێدایە، ئەویش کاریگەری لەسەر
کوالێتی خەوتنی شەوانە دەبێت و دەبنە هۆی میزکردن، ئەوەش ناچارت دەکات شەوانە لە
خەودا هەستیت.
2-چا
لای زۆربەمان خواردنەوەی چا بە هۆکارێکی باش بۆ فەراهەمکردنی
ئاسوودەیی و هێمنی دادەنرێت، بەڵام لە راستیدا چاش بە هەمان شێوەی قاوە ماددەی
کافایینی تێدایە و هەمان گرفتەکانی قاوەت بۆ دروست دەکات.
3-زۆرخواردنەوەی ئاو
دکتۆرە ساوندرا داڵتۆن، پسپۆڕی تایبەت بە پزیشکی هەناویی
ئاماژەی بەوەکردووە، سەرجەم خواردنەوەکان کاریگەرییان لەسەر سیستەمی خەو هەیە، لە
نێویشیاندا ئاو کە ناچارت دەکات شەوانە لە نێوخەودا هەستیت و بڕۆیتە حەمام.
4-چوکلێت
خواردنی چوکلێت پێش خەوتن دەبێتە خۆی درەنگ خەوتنت،
چونکە دوو جۆر لە وزەبەخشی تێدایە، یەکێکیان کافایینە و ئەوەی دیکەشیان (theobromine)
کە دەبێتە هۆی دڵخۆشبوونت و رێگر دەبێت لە خەوتنت.
5-خواردنی ترش
خواردنی ترش وەک تەمامەتە، خواردنەوە وەرزشییەکان،
بڕتەقاڵ و لیمۆ پێش خەوتن بۆ ماوەیەکی کەم دەبنە هۆی کۆکە و تەنگەنەفەسی.
6-چەورییەکان
ئەو خواردنانەی بڕێکی زۆر لە چەورییان تێدایە، دەبنە هۆی
دروستبوونی گازە گەدەکان وهەڵاوسان و گرفت لە هەزمکردنی خواردنەکان.
7-پیتزا
دکتۆر رۆناڵد کابڵان ئاماژە بەوە دەکات، پیتزا یەکێکە لە
خراپترین ئەو خواردنانەی پێش خەتن بخورێن، چونکە بڕێکی زۆر لە کاربۆهەیدرات و
چەوری تێدایە.
8-خواردنە دەوڵەمەندەکان بە ریشاڵی
خواردنە ریشاڵییەکانی وەک قۆخ، کشمشی وەشککراو، برۆکلی،
قەڕنابیت و فاسوڵیا دەبنە هۆی دروستبوونی غازە گەدەکان و لە کاتی خەوتنی شەوانەدا
ناڕەحەتت دەکەن.
9-خواردنە گەرمەکان
ئیلیسا جالفین پسپۆڕ لە خۆراکەکان ئاماژە بەوە دەکات،
خواردنی خواردنە گەرمەکان لە شەوانەدا کاریگەری نەرێنی لەسەر کوالێتی خەوتن دەبێت.
10-خواردنی خێرا
خواردنە خێراکان بڕێکی زۆری چەوری و شیرینییان تێدایە و
رێگە لە خەوتن دەگرن، بە تایبەت ئەگەر لەگەڵ ئەو خواردنەوە گازییانە بخورێنەوە کە
کافایینیان تێدایە.