بژاردەکانی تێپەراندنی بودجەی ٢٠٢١ لە پەرلەمانی عێراق ئاشکراکران

کوردستان 02/01/2021

Alternate Text

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، چوار بژاردە بۆ تێپەڕاندنی بودجەی ٢٠٢١ لە عیراق لە ئارادایە و زۆرینەی ئەندامە شیعەکان ئەو پشکە بودجەی بۆ هەرێم دیاریکراوە بە زۆری دەزانن.

ئەمڕۆ شەممە، ٢ی کانونی دووەم، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، چوار بژاردە بۆ تێپەڕاندنی بودجەی ئەمساڵی عێراق لە پەرلەمان بەردەستە، بژاردەی یەکەمی تێپەڕاندنی دەقەکەیە وەک خۆی لە پشکی هەرێمی تێدا دیاریکراوە، بژاردەی دووەم گۆڕانکاریکردنە لە ژمارەکان، بژادەی سێیەم گۆڕینی تەواوی دەقەکەیە، بژاردەی چوارەمیش هەموو دەقەکە لابدەن و دەقێکی دیکە بهێنن و دایبنێن و بەبێ خواستی کورد تێپەڕێندرێت.

ناوبراو، ئاماژەی بەوەشکرد، بژاردەی پێنجەمیش لەبەردەم حکومەتی هەرێمدایە، ئەویش ئەوەیە بڵێت هیچ لەو بژاردانە قەبوڵ ناکەم، دەگەڕێمەوە بۆ چاکسازی ڕاستەقینە.



















ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا