باشترین شێواز بۆ سەعیپێکردنی منداڵ کامەیە؟

هەمەرەنگ 02/01/2021

Alternate Text

بەشێک لە  دایکان و باوکان بەردەوام دەستدەخەنە کاری وانەخوێندنی منداڵەکانیانەوە کە  ئەمەش هەندێک جار زیانی بۆ ئاستی زیرەکییان دەبێت و تەرکیز لەدەستدەدەن یان توشی کێشەی دەرونی دەکات، باشترە  تەنها یارمەتیان بدەن.

ئۆستن و دیۆک دوو توێژەرن لە زانکۆی تەکساس دەڵێن،  کاریگەری خراپ مامەڵەکردنی باوان لەکاتی یارمەرتیدانی خوێندنی منداڵەکانیان زیانی بۆ بەرهەمی خوێندنی منداڵەکانیان دەبێت، بەڵکو باشترە باوان لەگەڵ کارەکانی ڕۆژانەیان هاوکاری منداڵ بکەن ئەویش بەپێی پێویست بەبێ زیادەڕەویکردن لە فشار خستنەسەری منداڵ و ناچارکردنی بەزۆر وانەکەی بخوێنێت .

ئەمان زیاتر مەبەستیان خوێندکارانی ئاستی سەرەتایی و ناوەندییە، کە ئاماژە بەوەدەکەن لەسەر باوان پێویستە بەمجۆرە هاوکاری منداڵەکانیان بکەن لەکاتی وانەخوێندن و کەوتنی لە تاقیکردنەوەکانیدا، هەروەک لە برایت سایدا هاتووە.

باوان لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکەکانی خۆیاندا جار جارە هاوکاری منداڵەکانیان بکەن لە وانەخوێندن و ببنە پاڵپشتییان کە چۆن وانەکەیان بخوێنن و ئاستی زیرەکییان باشتر بکەن، لەکوێشدا منداڵەکان هاوکاری باوانیان ویست وەکو هاوڕێ هاوکارییان بکەن.

نابێت منداڵ ناچاربکرێت لەو تەمەنە کەمە بەرپرسیارێتی قورس هەڵبگرێت، بەڵکو هەوڵبدرێت هەست بە گرنگی پێدانی ئەرکەکانی بکات و خۆی بتوانێت بەسەر کێشەکاندا زاڵبێت.
کاتێک لە وانەیەکدا دەکەوێت یان لە تاقیکردنەوەکانی نمرەی کەم دەهێنێت نابێت سەرزەنشت بکرێن، لەبری ئەوە لایەنی دەرونیان بەرز بکرێتەوە و هانبدرێن تا لە تاقیکردنەوەی داهاتودا بتوانێت نمرەی بەرزتر بهێنێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا