ئێران ڕێژەى هەناردەی خۆی بۆ هەرێم ئاشکراکرد

کوردستان 02/01/2021

Alternate Text

بەرپرسێکى ئێرانی رایگەیاند، لە ماوەی نۆ مانگدا لە دەروازەی سنوری باشماخەوە ئێران بە بەهای دوو ملیار و ٨٤٣ ملیۆن و ٤١٦ هەزار دۆلار کاڵای بەشێوەی ترانزێت هەناردەی  هەرێم کردووە.

بەختیار رەحمانیپور بەڕێوەبەری  گومرکەکانی پارێزگای سنە بە ئاژانسی هەواڵی ئیرنای راگەیاندووە، قەبارەی ترانزێتی ناوخۆیی لە ئێرانەوە لەو ماوەیەدا ٣٦ هەزار و ٥٦١ تەن کەلوپەل بووە و بەهاکەی ٣٥ ملیۆن و ٧٣ هەزار و ٨٩٤ دۆلار بووە.

بەختیار رەحمانیپور راشیگەیاندووە، لە ماوەی نۆ مانگی رابردوودا قەبارەی ٣٥٢ هەزار و ٦٠١ تەن کەلوپەل بە بەهای ٧٤٨ ملیۆن و ١١٠ هەزار و ٦٥٩ دۆلار ترانزێتی دەرەکی لە رێگەی دەروازەی سنوری باشماخەوە کراوە.

 ئەو بەرپرسە ئێرانییە ئەوەشی وتووە ، قەبارەی ترانزێتی دەرەکی بۆ شوێنی مەبەست لەو ماوەیە ٧٣٣ هەزار و ٦٩١ تەن کەلوپەل بووە، بەهاکەشی دوو ملیار و ٦٠ ملیۆن و ١٣١ هەزار و ٢٦٠ دۆلار بووە.

دەشڵێت، بەگشتیی یەک ملیۆن و ١٢٢ هەزار و ٨٥٣ تەن کەلوپەل بە بەهای دوو ملیار و ٨٤٣ ملیۆن و ٤١٦ هەزار دۆلار لە دەروازەی سنوری  باشماخەوە ترانزێت کراوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە ماوەی نۆ مانگی رابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا جموجوڵی گەشتیاری بەرێژەی ٩٤- ٩٥% بە بەراورد بە ساڵی رابردوو کەمبووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا