پاریس سان جێرمان راهێنەری داهاتووی یانەکەی دیاریکرد

وەرزش 02/01/2021

Alternate Text

یانەی پاریس سان جێرمان گرێبەستی لەگەڵ ماوریسیۆ بۆکیتینۆی ئەرژەنتینی وەک راهێنەری نوێی یانەکە ئیمزاکرد.
ئەمڕۆ شەممە، ٢ی کانونی دووەم، یانەی پاریس سان جێرمان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند،" بە خۆشحاڵییەوە بە فەرمی دیاریکردنی ماوریسیۆ بۆکیتینۆ وەک راهێنەری نوێی یانەکە رادەگەیەنین".
هاوکات، ئاماژە بەوەشکراوە، بە گوێرەی ئەو گرێبەستەی ئیمزاکراوە بۆکیتینۆ تاوەکو ٣٠ حوزەیرانی ٢٠٢٢ وەک راهێنەری پاریس سان جێرمان بەردەوام دەبێت.
بۆکیتینۆ راهێنەری پێشووی تۆتنهام هۆتسبێر لە ساڵەکانی ٢٠٠١ تا ٢٠٠٣ لە هێڵی بەرگریکاری یانەی پاریس سان جێرمان یاریکردووە.
شایەنی وتنە، لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٩ بۆکیتینۆی تەمەن ٤٨ ساڵان لە راهێنەرایەتی یانی تۆتنهام دوورخرایەوە و لەو ماوەیەدا پەیوەندی بە هیچ یانەیەکی دیکەوە نەکرد. 

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا