پاش هێرشەکەی عەدەن؛ گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە دەستپێدەکەنەوە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 02/01/2021

Alternate Text

حکومەتی یەمەن ئاشکرایکرد، سبەی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی عەدەن دەستپێدەکەنەوە.
ئەمڕۆ شەممە، ٢ی کانونی دووەم، عەبدولسەلام حەمید، وەزیری گواستنەوەی یەمەن رایگەیاند،" کاری دووبارە ئامادەکردنەوەی فڕۆکەخانەی عەدەن و پاککردنەوەی لە زیانەکان کۆتایی هات و سبەی گەشتە ئاسمانییەکان لەو فڕۆکەخانەیە دەستپێدەکەنەوە.
ناوبراو، راشیگەیاند، لە بەردەم ئاڵنگارییەکی گەورەداین و پێویستە لە پێناو دەستپێکردنەوەی کارەکانی فڕۆکەخانەکە هەمووان وەک یەک تیم کار بکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرباری ئاستەنگ و بەربەستەکان بەردەوام دەبین لە کارکردن و پارێزگاریکردن لە دەزگاکانی وڵات.
شایەنی باسە، رۆژی چوارشەممەی رابردوو لەگەڵ گەیشتنی فڕۆکەی حکومەتی نوێی یەمەن بۆ فڕۆکەخانەی عەدەن، سێ هێرشی مووشەکی کرایەسەر فڕۆکەخانەکە و لە ئەنجامدا ٢٥ کەس کوژران و ١١٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا