سلێمانی .. دەستبەسەر 24 کارتۆن توتنی نێرگەلە گیرا

کوردستان 02/01/2021

Alternate Text

قائیمقامییەتی سلێمانی دەستبەسەراگرتنی بڕێکی زۆر لە توتنی نێرگەلەی ماوەبەسەرچوو راگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە، ٢ی کانونی دووەم، شێنێ عەتار، نوێنەری کوالێتی و کۆنترۆڵی جۆری سلێمانی لە لیژنەی باڵای لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەت رایگەیاند، لە فرۆشگایەکی بازاڕی جگەرەکەی شاری سلێمانی، دەستبەسەر ٢٤ کارتۆنی توتنی نێرگەلەی جۆراوجۆر گیرا کە ماوەکانیان بەسەرچوبوو.
 ناوبراو راشیگەیاند، لەهەر دوکان و شوێنی فرۆشتن و کافتریایەک دەستبەسەر توتنی بەسەرچوی نێرگەلەدا بگیرێت بەتوندی شوێنەکە و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی توتنە بەسەرچوەکە لەناودەبرێت و خاوەنی فرۆشگاکە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا