پێشەوا بەختیار، سلێمانی
لە گوندی گاپیڵۆنی
سەر بە شارباژێر لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و ٨ ی دیکەش
برینداربوون.
بەڕێوەبەری
ناحیەی چوارتا بە BMC ڕاگەیاند، ئۆتۆمبێلێکى گەشتیاری لە
نزیک گوندی گاپیلۆن وەرگەڕاوە و دەستبەجێ دوو کەسیان گیانیان لەدەستداوە و ٨
بریندارەکەش براونەتە نەخۆشخانەی چوارتا.
وتیشی ، بەڵام بەهۆی سەخت بریندەکانیانەوە سەرجەمیان ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی
سلێمانی کراون.