هەولێر.. هەوڵێکی تاوانکاری بە رووداوێکی هاتوچۆ کۆتاییهات

کوردستان 02/01/2021

Alternate Text

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، سەرنشینانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ ویستیانە مینی پاسێک رابگرن و پارەی لێبسەنن، لەو کاتەدا ئۆتۆمبێلێکی دیکە هاتوە و خۆی بە ئۆپڵەکەدا کێشاوە.

ئەمڕۆ شەممە، ٢ی کانوونی دووەم، فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، کاتژمێرحەوتی ئەمشەو لە شەقامی ١٢٠ مەتری ئۆپل ئۆمێگایەکی تایبەت هەوڵیداوە رێگا لە مینی پاسێک بگرێت و پارەی لێبسەنێت، لەو کاتەدا ئۆتۆبێلێکی دیکەی جۆری لێگزس بە خێرایی هاتووە و خۆی پێدا کێشاوە، لە دواییش ئۆپلەکەی بەمینی پاسەکەدا کێشا.

ناوبراو، ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە تەنها زیانی ماددی هەبووە، لە کاتی گەیشتنی پۆلیسی هاتوچۆ دەرکەوت کە دۆخەکە ئاسایی نییە، لەوکاتەدا مەفرەزەیەکی پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنەکە و زانییان ئەو ئۆتۆمبێلە بۆ کاری تاوانکاری بەکاردێت. ئەوەشیخستەڕوو، شوفێر و سەرنشینەکانی ئۆپلەکە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران و راپێچی دادگاکران.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا