وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، ئیسرائیل ده‌یه‌وێت به به‌خشینه‌وه‌ی تۆمه‌ت ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ئێران به‌كار بهێنێت بۆهه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ له‌ناوچه‌كه.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئاماژه‌ی به‌هه‌وڵه‌كانی ئیسرائیل كرد به به‌كار هێنانی ئه‌مریكا له‌دژی ئێران كرد له‌ڕێی به‌خشینه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران باسی له‌وه‌كردووه كه ئیسرائیل نایه‌وێت خۆی جه‌نگه‌كه بكات و ده‌یه‌وێت ئه‌وجه‌نگه به‌ئه‌مریكا بكات.
هاوکات، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی دۆناڵد تره‌مپ كردوو رایگەیاند، دۆناڵد تره‌مپ ئاگاداری ته‌ڵه‌كه به ، ئه‌نجامی هه‌موو یاریه‌كی ئاگرین هێرشی سه‌ربازی تووند ده‌بێت.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه دێت له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ئیسرائیل باسی له‌هه‌بوونی جموجوڵی نائاسایی ئێران له‌ناوچه‌كه كردوو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئێران پلانی هه‌یه له‌تۆڵه‌ی كوژرانی زانا ئه‌تۆمیه‌كه‌ی هێرشی پێچه‌وانه بكاته سه‌رهێزه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل .