کاندیدی راوێژكاری گشتی ئەڵمانیا رایگەیاند، چیتر ناتوانین پەنابەری نایاسایی وەربگرین.
ئەمڕۆ یەکشەممە سێی کانوونی یەکەم، فریدریک مێرتز، کاندیدی راوێژكاری گشتی ئەڵمانیا کە ئەگەر هەیە ببێتە شوێنگرەوەی ئەنگێلا مێرکل، رایگەیاند، کێشەی پەنابەرانی نایاسایی تەنها بە ئەڵـمانیا چارەسەر ناکرێت، بەڵکو پێویستی بە هەماهەنگی یەکێتی ئەوروپا هەیە.
ناوبراو راشیگەیاند، دەبێت وڵاتان پابەندبن بە وەرگرتنی پەنابەران لە دوورگەکانی یۆنان و بەڵکان و وتیشی کۆچبەران دەبنە هۆی مەترسی بۆسەر ژیانمان بۆیە پێویستە لەسەر یەکێتی ئەوروپا رێکەوتن لەگەڵ ئەو وڵاتانە واژوو بکات کە پەنابەران پێیاندا تێدەپەڕن بۆ وەرگرتنیان.
فریدریک مێرتز، کاندیدی راوێژكاری گشتی ئەڵمانیایە لەسەر لیستی دیموکراتە کریستانەکان و ئەو پارتەیە کە ئەنگێڵا مێرکڵ پشتیوانی دەکات.