کەتائیبی حیزبواللە: هێشتا کات ماوە تا ئەم حکومەتە بڕوخێنین

عێراق 03/01/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ لە میانەی مەڕاسیمی ساڵیادی تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، بزوتنەوەی کەتائیبی حیزبواللە رایگەیاند، ئەمڕۆ ناچینە ناو کونسوڵخانەی ئەمریکا کە بە کونسوڵخانەی خراپەکاری ناویبرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە سێی کانوونی دووەم، ئەبو حسێن ئەلحەمیداوی، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی کەتائیبی حزبواللە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ لەم مەڕاسیمەدا ئامدەین بۆ بەیعەتدان بە پەروەردگار و پێغەمبەرەکەی، هێشتا کاتی تۆڵە سەندنەوە نەهاتوو و تا ئێستا خوێنمان بۆ قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس دەکوڵێت.

هەروەها ناوبراو وتیشی، لە ئێستادا ناچینە ناو کونسوڵخانەی خراپەکاری، کە مەبەستی کونسوڵخانەی ئەمریکایە لە بەغداد و وتی هێشتا کات ماوە بۆ روخاندنی ئەم حکومەتە.

ئەلحەمیداوی روونیشی کردەوە کە هێزەکانیان لەوپەڕی رێکخراویدان و شەرعیەتی تەواومان هەیە، بۆیە رێگە نادەین بکەوینە دەستی هیچ لایەن و کەسێک و بە ویستی کەس ناجوڵێینەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا