نرخی سه‌عاتێك ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان له ناو شاری سلێمانى بۆ مانگی (12) به (35) دینار و نیو دیاری ده‌كرێت و هاوكات خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان بۆ مانگی یه‌ك گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت.
قائیقامیەتی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ یه‌كشەممە (3 كانوونی دووه‌م 2021) لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان کۆبوەوە، بۆ دیاریکردنی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كان بۆ مانگی (12) كه‌به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی یه‌ك سه‌عات بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ (35) دینار و نیو ده‌بێت.
ئاشکراشیکردووە، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له‌نێوان (250) بۆ (300) سه‌عاته به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان نۆ هه‌زار دینار بۆ (11) هه‌زار دیناردا ده‌بێت، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
جەختیلەوەشکردووەتەوە، خشته‌ی كارپێكردن و دابینكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه گۆڕداوه، به‌یانیان له‌سه‌عات (7:30 بۆ 8:30) و نیوه‌ڕوان له سه‌عات (12) بۆ سه‌عات (1)ی شه‌و، له‌و ماوه‌ی دیاریكراوه هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته مۆلیده ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن.