لە سێی کانوونی دووەمی ساڵی رابردوودا، کاتێک قاسم سولەیمانی لە رێگەی فڕۆکەخانەوە گەشتی کرد بۆ بەغداد، دوا بە دوای دەرچوونی لە فڕۆکەخانەکە کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکاوە کرانە ئامانج.
گەشتەکەی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران لە ناکاو بوو، سەرەتا گەشتی کردبوو بۆ سوریا و دواتر چووبووە لوبنان، لە کۆتاییدا لە رێگەی فڕۆکەخانەی بەغدادەوە هاتبووە عێراق.
بۆ پێشوازی کردنی، ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە فڕۆکەخانە چاوەڕێی دەکرد و پلان وابوو بچنەوە بۆ ماڵی ئەبوو مەهدی موهەندیس لە ناوچەی سەوز لە بەغداد، بەڵام دەستبەجێ دوای چوونەدەرەوەیان لە فڕۆکەخانەی بەغداد لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکاوە کرانە ئامانج.