لەساڵی رابردوودا ٢٦ حاڵەتی رفاندن لە گەرمیان تۆمارکراوە

کوردستان 03/01/2021

Alternate Text

پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لەساڵی ٢٠٢٠دا ١٩ پیاو لە سنوورەکەیان کوژراون و ١٦٦ حاڵەتی کوشتنیش تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە عەلی جەمال قەدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا  ئاماری ڕوداوەکانی ساڵی ڕابردووی 2020 ی خستەڕوو ئاشکرایکرد، لەماوەی ساڵی رابردوودا کوشتنی پیاو  (19) حاڵەت ، و خۆکوشتن (6) حاڵەت، و کوشتنی بە هەڵە(٨حاڵەت) تۆمارکراوە.

ئاشکراشیکرد، هەر لەماوەی ئەو ساڵەدا، شەڕکردنی جۆراوجۆر(274) حاڵەت و دزینی ئۆتۆمبێل ( 2) حاڵەت، دزی جۆراوجۆر (166) حاڵەت تۆمارکراوە.
سەبارەت بە بوونی حاڵەتەکانی دیکەی تاوانکاری رایگەیاند، ڕفاندن (26) حاڵەت، خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی (173)حاڵەت، ساختەو تەزویر (5) حاڵەت، بەد ڕەوشتی(18) حاڵەت، فێڵ کردن: (144)حاڵەت، هەڕەشەکردن(273) حاڵەت تۆمارکراوە.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان جەختیلەوەکردەوە، کۆی گشتی ڕوداوەکان کوشتن و خۆکوشتن بەراود بەساڵی پێشوتر زیادی کردوە ڕوداوەکانی تر تاڕادەیەک کەم بووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا