داوایەک ئاراستەی ئەو کەسانە دەکرێت کە مامەڵەیان لەگەڵ سڵێمان هەڵشۆیی کردووە

کوردستان 03/01/2021

Alternate Text

وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین داوا لەو کەسانە دەکات کە مامەڵەیان لەگەڵ سڵێمان هەڵشۆیی کردووە و تا ئێستا داوای یاساییان تۆمارنەکردووە سەردانیان بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، تا ئێستا نزیکەی ٥٠٠ کەس بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لە دژی سڵێمان هەڵشۆیی سەردانیکردوون و ٢٢ کەسیش لەسەر کەیسەکە دەستگیرکراوە.

ئاشکراشیکرد، تا ئێستا لە قۆنا‌غی لێکۆڵینەوەدان لە رووداوەکە و نەگەیشتوون بە ئەنجامی کۆتایی.

داوایشیکرد، ئەو کەسانەی تا ئێستا داوایان تۆمارنەکردووە سەردانی بنکەی پۆلیس بکەن بەمەبەستی تۆمارکردنی داوای یاسایی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا