کارەبای سلێمانی هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان

کوردستان 03/01/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان لەبارەی کەمکردنەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبا.

ئەمڕۆ یەکشەممە سێی کانوونی دووەم، راگەیاندنی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی خواستی هاوڵاتیان لەسەر کارەبا، ئەوا ژمارەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کەم دەکرێتەوە بۆ ٨ بۆ ٩ کاتژمێر.  هەروەها روونیشکراوەتەوە کە بەهۆی ئەوەی نەوتی سپی پێویست بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشنەکراوە بۆیە خەڵک خواستی لەسەر بەکارهێنانی کارەبا زیای کردووە، بەرێژەیەک خواست گەیشتووەتە دوو هەزار و ٤٠٠ مێگاوات، لە کاتێکادا وەزارەتی کارەبا توانای بەرهەمهێنانی سێ هەزار و ٨٠٠ مێگاواتی هەبوو لە بەرزترین ئاستدا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبا داوای لە هاوڵاتیانکرد کە رێژەی بەکارهێانی کارەبا کەم بکەنەوە و هاوکاریان بن چونکە فشارێکی زۆر لەسەر فیدەرەکان هەیە تەنها هۆکاری کەم بوونەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبا هۆکاری بەرزبوونەوەی خواستبووە.



















Aa










20





11

0






ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا