Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بە مۆز کێشی لەشت دابەزێنە

تەندروستی

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

لەگەڵ ئەوەی مۆز یەکێکە لەو میوانەی، هەوادارێکی زۆری هەیە بەتایبەت لەناو منداڵاندا، و سوودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی گەورەکان دەتوانن بۆ دابەزاندنی کێشیش سوودی لێ ببینن.

شارەزایانی بواری تەندروستی گەیشتوون بە ئەنجامەی خواردنی مۆز دەکرێت بۆ دابەزاندنی کێشی لەش سوودی لێ ببینرێت بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی ریشاڵ ئەمەش یارمەتی تێربوون دەدات.

هاوکات یەک دانە مۆزی قەبارە مامناوەند ١١٠ کالۆری تێدایە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کەسە هەست بە بوونی وزە بکات بۆ ماوەیەکی درێژتر بەراورد بەو کاتانەی کە میوەیەکی دیکە دەخوات.

شارەزایانی بواری تەندروستی جەختلەوەدەکەنەوە، بۆ ئەوەی بۆ دابەزاندنی کێش سوود لە مۆز وەربگریت پێویستە لەگەڵ بەرنامەیەکی خۆراکی هاوسەنگ رێکبخرێت و بە شێوەی رۆژانە بەکاربهێندرێت.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP