لە راگەییاندنێکدا کۆمپانیای ئاسیاسێڵی تایبەت بە هێڵی پەیوەندییەکان لەبارەی گرانبوونی نرخی کارتەکانی روونکردەوە دەدات و سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە.
دوای ئەوەی چەند دەنگۆیەک بڵاوبووەوە کە گوایە بەهۆی دابەزینی نرخی دیناری عێراقی و لە بەرامبەردا بەرزبوونەوەی دۆلاری ئەمریکی، نرخی کارتەکانی هێڵی ئاسیاسێڵ گرانبوون. کۆمپانیاکە رەتی کردەوە کە شتی واببێت و دڵنیای دەداتە بەکارهێنەرانی کە نرخەکانی گران نابن و بەو شێوەیە دەمێننەوە.
هەر بۆیە دڵنیایی دەداتە هەوڵاتیان کە نرخی کارتەکان وەکو خۆی دەبێت و گۆڕانکاری بەسەریاندا نایەت.