گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌یماری هێرشبه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه پشێوی زۆری له‌ناو یانه‌كه دروستكردووه
چه‌ند پێگه‌یه‌كی بواری وه‌رزشی ڕایانگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ڕه‌زامه‌ندیان نیشانداوه به ده‌نگدان بۆ دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌یمار دا سیلڤای به‌ڕازیلی بۆ ڕیزه‌كانی به‌رشه‌لۆنه.
به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، دوای ئه‌وه‌ی پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌یمار خراوه‌ته ده‌نگدانه‌وه ڕای جیاواز له‌ناو به‌رشه‌لۆنه دروستبووه‌و ڕێژه زیاتر له %50 یاریزانانی یانه‌كه ده‌نگیان به‌وه‌داوه ڕێگه نه‌درێت نه‌یمار بگه‌ڕێته‌وه بۆناو یانه‌كه‌و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش ده‌نگیان به‌پێویستی گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌یمار داوه بۆیانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه .
نه‌یمار دا سیلڤای به‌ڕازیلی له‌ساڵی 2017 دا به‌رشه‌لۆنه‌ی جێهێشتوو په‌یوه‌ندی به‌ڕیزه‌كانی یانه‌ی پاریس سانچێرمانه‌وه كردوو گرێبه‌ستێكی به‌بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه به‌ست .