هەوڵەکان بۆ رێگریکردن لە گرانبوونی نرخی کاڵاکان ئاشکراکران

کوردستان 03/01/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایگەیاند، چاودێری دۆخی بازاڕ دەکەین و رێگەنادرێت کوالێتی و نرخی کاڵاکان دەستکاری بکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٣ی کانوونی دووەم، سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایگەیاند،" لەئێستادا لیژنەکانمان چاودێری رەوشی بازاڕ دەکەن و ئەگەر نرخی هەمان کاڵا لەنێوان دوو دوکان جیاوازی هەبوو، ئێمە ئەو شوێنە سزادەدەین کە نرخی کاڵاکەی گرانکردووە".

ناوبراو راشیگەیاند، سەرەڕای چاودێریکرنی بەردەوامی بازاڕ، داواش دەکەین هاوڵاتیان هاوکارمانبن و هەر کاڵایەک بەپێچەوانەی رێنماییەکان بوو لە کوالێتی و نرخدا ئاگادارمان بکەنەوە.

ئەم قسانەی بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی لە کاتێکدایە کە لە ئەنجامی بەرزبوونی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی گرانبوونی نرخی بەشێک لە شتومەکەکان، ئەمڕۆ بەشێک لە خاوەنی نانەواخانە و سەمونخانەکان گردبوونەوە و داوایانکرد نرخی نان و سەمون زیادبکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا