بریکاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزارەت بڕیاریداوە لە رۆژی 10ی ئەم مانگە پرۆسەی خوێندن لە خوێندنگەکان دەستپێبکاتەوە، بەڵام چاوەڕوانی دوا بڕیاری لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا دەکەن.
سەیوان فەرەج بریکاری وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە بڕیاریداوە کە رۆژی ١٠ی ئەم مانگە دەوامی سەرجەم خوێندنگەکان دەستپێبکاتەوە، بەڵام بڕیاری کۆتایی لە دەستی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادایەدایە کە چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژی حەوتی ئەم مانگە کۆببنەوە و بڕیاری کۆتایی لەسەر بدەن.
ناوبراو راشیگەیاند، تەواوی ئامادەكارییەكان بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام كراون و پێداویستییەكان دابین كراون، بۆ ئەوەی ھیچ گرفتێك روو نەدات و پرۆسەكە بە ئاسایی بەڕێوە بچێت.
بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بۆ دەستپیکردنەوەی دەوامی خوێندگەکان لە کاتێکدایە کە بەراورد بە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ئێستا رێژوەی توشبووانی ئەو ڤایرۆسە بە شیوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە و چەندین نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەرکردنی کۆرۆنا لە توشبووانی ئەو پەتایە چوڵکراون.