مەراسیمی چلەی قادری حاجی عەلی دواخرا

کوردستان 03/01/2021

Alternate Text

بنەماڵەی قادری حاجی عەلی رایانگەیاند، بەهۆی رێوشوێنەکانی تایبەت بە کۆرۆنا مەراسیمەی چلەی قادری حاجی عەلی بۆ کاتێکی نادیار دواخرا کە بڕیاربوو رۆژی حەوتی ئەم مانگە ئەنجامبدرێت.

بنەماڵەی قادری حاجی عەلی سەرکردەی دیاری کۆچکردووی کورد رایانگەیاند، هەرچەندە بڕیاربوو رۆژی حەوتی ئەم مانگە یادی چلەی ماتەمینی بۆ قادری حاجی عەلی بکرێتەوە، بەڵام بەهۆی رێوشوێن و رێنماییە تەندروستییەکانی تایبەت بە رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەو یادە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

قادری حاجی عەلی سەرکردەی دیاری پێشووی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە ساڵی ١٩٥٥ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، لە رۆژی ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠یش بەهۆی توشبوونی بە کۆرۆنا گیانیلەدەستدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا