راوێژکارێکی کازمی: نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ ٦٥ دۆلار بەرزدەبێتەوە

عێراق 03/01/2021

Alternate Text

راوێژکارێکی مستەفا کازمی رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزببێتەوە، بە جۆرێک کە یەک بەرمیل نەوت بگاتە سەروی ٦٥ دۆلار.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢ی کانون دووەمی ٢٠٢١، موزهر محەمەد ساڵح، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە وەرزی هاویندا کاریگەرییەکانی کۆرۆنا لەسەر جیهان بە شیوەیەکی بەرچاو کەمببێتەوە و نرخی نەوتیش بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیک نەوت بگاتە سەروی ٦٥ دۆلار.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاری ئوپیک لەبارەی زیادکردن لە بەرهەمهێنانی ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا، دەرخەری ئەوەیە کە خواست لەسەر نەوت زیاتربووە.
ئەو راوێژکارەی مستەفا کازمی لەبارەی رێژەی هەژاری لە عێراق وتی،" بەهۆی بێکارییەوە رێژەی هەژاری لە نێو دانیشتوانی عیراق گەیشتووەتە ٣٠٪ ، هاوکات لە ئەنجامی لێکەوتەکانی کۆرۆنا زیاتر لە یەک ملیۆن خێزانی دیکە لە عێراق هەژار بوونە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا