ترەمپ دوایین هەوڵ بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەدات

جیهان 03/01/2021

Alternate Text

ژمارەیەک ئەندامی کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دووپاتیدەکەنەوە، بەهۆی "ساختەکاریکردن لە هەڵبژاردنەکان"، لە دانیشتنی رۆژی چوارشەممە داهاتوو لە کۆنگرێس دەنگ لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردەنەکان دەدەن.
ئەو ئەندامانەی کونگرێس داوای پێکهێنانی لیژنەیەک دەکەن کە دەسەڵاتی تەواوی هەبێت بۆ لێکۆڵینەوە لە ئەگەری ئەنجامدانی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکان، کە تێیدا جۆ بایدەن بە کۆی ٣٠٦ دەنگ وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا هەڵبژێردرا.
ئەم هەڵوێستەی بەشێک لە ئەندامە کۆمارییەکانی کۆنگرێس لە کاتێکدایە، بەردەوام ترەمپ داوایان لێدەکات پاڵشپتی لێ بکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا.

بە گوێرەی دەستوری ئەمریکا رۆژی ٢٠ی ئەم مانگە دوا وادەیە بۆ مانەوەی ترەمپ لە کۆشکی سپی و دەبێت سەرۆکی نوێی وڵاتەکە تەواوی دەسەڵاتەکانی ئەمریکا وەربگرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا