چیرۆکی ئەو گەنجەی دوای پێنج رۆژ لە هاوسەرگیرییەکەی گیانی لەدەستدا
هەواڵی گیانلەدەستدانی گەنجێکی عێراقی میدیاکانی و سۆشیال میدیای بەخۆیەوە سەرقاڵکردووە.
دوێنێ یەکشەممە سێی کانوونی دووەم، گەنجێکی شاری بەغداد دەرچووی کۆلێژی پزیشکی بەناوی(عەمار فەلاح) دوای پێنج رۆژ لە هاوسەرگیریکردنی گیانی لەدەستدا.
عەمار، وەک پزیشک لە نەخۆشخانەی کەنەدی لە شاری بەغداد کاری دەکرد، دوو رۆژ لەمەوبەر دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری ریخۆڵە کوێرە دۆخی تەندروستی خراپ دەبێت تا دواجار گیانی لەدەستداوە.
بەوتەی کەسوکارەکەی پێدانی رێژەی زیادی بەنج، کوڕەکەیان توشی جەڵتەی مێشک بووە و گیانی لەدەستداوە.
عەمار لە دوا پۆستی بۆ هاوسەرەکەی نوسیبوی تا تەمەنی ٧٠ ساڵی خۆشمدەوێیت... هەرگیز دڵی یەک مەشکێنن.