وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق ڕایگه‌یاند، خوێندن له‌ناوه‌نده‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان به‌شێوازی ئاوێته به‌رده‌وامی ده‌بێت تا ئه‌وكاته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ته‌واوه‌تی بنه‌بڕ ده‌كرێت.
حه‌یده‌ر عه‌بودی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بارودۆخی ته‌ندروستی ئێستا ڕێگه به‌به‌رده‌وامی خوێندن له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندنی باڵا ده‌دات، به‌ڵام چۆنیه‌تی خوێندنه‌كه پێویستی به‌به‌رنامه داڕشتنی ورده.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق باسی له‌وه‌كرد، كه هه‌بوونی خوێندنی ئاوێته له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن پێویسته‌و تا بنه‌بڕكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاوكات حه‌یده‌ر عه‌بودی، جه‌ختی له‌پێویستی ده‌وامی ناوكه‌مپی زانكۆكان كرده‌وه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وبه‌شانه‌ی وانه‌ی پراکتیکیان هه‌یه.