ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماژه، به‌ڕێگریكردنیان له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی غاز له‌ئیداره‌كه ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، نرخی غاز وه‌ك خۆی به‌جێگیری ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، سه‌رپه‌رشتیارانی ئیداره‌ی گه‌رمیان و قائیمقامی كفری و كه‌لار و سه‌رپه‌رشتیارانی سوته‌مه‌نی له‌ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كارگه‌كانی غاز كۆبوونه‌ته‌وه.
هاوكات له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئیداره‌ی گه‌رمیان، جه‌ختی له ڕێگری كردنیان له گرانبوونی نرخی غاز له‌ناوچه‌كه كردووه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیان به‌هاوڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت.
شایه‌نی باسه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پێشنیار كراوه بۆ خاوه‌ن كارگه‌كان له‌ڕێی ئه‌و شوێنانه‌وه غازی شل هاورده بكه‌ن كه‌نرخیان گران نه‌كردووه و خاوه‌ن كارگه‌كانیش هاوهه‌ڵوێستی خۆیان له‌وباره‌یه‌وه ڕاگه‌یاندووه.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ند شوێنێك نرخی غازیان گرانكرد به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی.