نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

ئابوری 04/01/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوویەوە و یەک بەرمیل نەوتی خاوی "برێنت" بە ٥٢ دۆلار بووە، بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش (تکساس) بە ٤٩ دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، ماڵپەڕی "OIL PRICE" بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ یەک بەرمیل نەوتی خاوی "برێنت" بە ٥٢ دۆلار و ٤٣ سەنت فرۆشراوە، هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی "تکساس" بە ٤٩ دۆلار و حەوت سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

هەرچەندە لە ماوەی رابردوودا بەهۆی پەسەندکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا نرخی نەوت بۆ سەروی ٥٠ دۆلار بەرزبوویەوە، بەڵام بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا لە بەشیک لە وڵاتانی جیهان تا رادەیەک جارێکی دیکە نرخی نەوت بۆ خوار ٥٠ دۆلار دابەزی.
بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا رێکخراوی جیهانی "ئۆپیک"ی تایبەت بە وڵاتانی بەرهەرمهێنەری نەوت کۆببنەوە و پلانی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ساڵی نوێ دابڕێژن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا