وتەبێژی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، هۆشداری ده‌داته واشنتۆن و تاران له‌ئه‌گه‌ری پێكدادانی سه‌ربازی به‌وه‌ی زیانی گه‌وره به‌عێراق ده‌گات و داواده‌كات ڕێز له‌سه‌روه‌ری عێراق بگرن.
یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانمان له‌ئاماده باشی ته‌واودان و زیان گه‌یاندن به سه‌روه‌ری عێراق هێڵی سوره له‌لامان بۆیه داواده‌كه‌ین، ئێران و ئه‌مریكا ڕێز له‌سه‌روه‌ری عێراق بگرن و عێراق نه‌كه‌نه به‌شێك له‌ململانێكانیان.
هاوكات یه‌حیا ره‌سوڵ، جه‌ختی له‌پێویستی پڕچه‌ك كردنی زیاتری هێزه عێراقیه‌كان كرده‌وه به‌تایبه‌ت هێڵی به‌رگری ئاسمانی.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت، له‌ساڵیادی تیرۆر كردنی هه‌ریه‌كه له فه‌رمانده‌كانی سوپای قودس و حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ندنه‌وه‌ی تۆڵه له‌لایه‌ن ئێران و هێزه شیعه‌كانه‌وه كرا.