ئاڵا تاڵەبانی: ئەبو مەهدی موهەندیس پشتیوانی دۆزی رەوای كورد بووە

کوردستان 04/01/2021

Alternate Text

ئاڵا تاڵەبانی رایگەیاند، میدیای لایەنێكی دیاریكراو كەوتووەتەگەڕ بۆ ئەوەی پەیامێكی ئێمە لە بەردەم رای گشتی كوردستان بەلاڕێداببات، كە لەیادی تیرۆركردنی ئەبو مەهدی موهەندیس بڵاومانكردووتەوە.
ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، بەداخەوە میدیای لایەنێكی دیاریكراو پەیامەکەی ئێمە وا دەردەخەن کە كارێكی نا نیشتیمانیمانکردووە، لە كاتێكدا ئەوان بەغداد بە نیشتیمانی راستەقینەی خۆیان دەزانن و بەردەوام چاویان لەو پایتەختەیە تا بەرژەوەندییەكانیانی لێی زیاتر بكەن.
ناوبراو، راشیگەیاندووە، ئەبو مەهدی موهەندیس تا لە ژیاندابوو، بەشێكی گرنگی داڕشتنەوەی پرۆسەی سیاسی بووە لە عێراق، دوای رووخانی رژێمی بەعس رۆڵی گرنگی لە رووخاندنی ئەو رژێمە هەبوو، ئەو پشتیوانی دۆزی رەوای كورد بووە و هاوكاربوو لە نوسینەوەی دەستوری عێراق و چەسپاندنی مافە ڕەواكانی گەلی كورد لە دەستوری عێراقی فیدڕاڵدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەداخەوە بیری تەسكی حزبایەتی بووەتە نەریتێكی قێزەونی ناو میدیاكان و بەشێك لەوانەی تەنها بەرژەوەندییە شەخسییەكانیان بەلاوە گرنگە و هیچیتر، سەرباری ئەوەش دەیانەوێت بەمشت خۆڵ بكەنە چاوی خەڵك لە پێناو سەرخستنی مەرامە رەشەكانیان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا